AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٨ ١٩:١٣

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا:

ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا خۆی ڕێکدەخاتەوە

 ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا خۆی ڕێکدەخاتەوە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، ئەمریکا لە سەد و سێزدەهەمین مانگی جێگیربوونی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا زیاتر لە 400 بارهەڵگر جیهازاتی هێنایە ناوچەی کورد نشینەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا هێناویە کە لە یەک مانگی ڕابردوودا زیاتر کە 400 بارهەڵگر جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکی پێویستی هێزەکانی ئەمریکا هاتووەتە نێو بنکەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا.

لە ئەو ماوەیەدا 18 فڕۆکەی باریش جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکی لە ڕێگای فڕۆکەخانەکانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریاوە بۆ دابینی پێداویستی نزیک بە 900 سەربازی ئەمریکی و ژمارەیەکی کەمی دیکەی سەربازانی هاوپەیمانی دژی داعش گواستووەتەوە.

News ID 49262

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha